د. ره‌وشت ره‌شید
له به‌روارى 27-29 ى مانگى رابردوو له شارى دهۆك سێیه‌مین كۆنگره‌ى ته‌ندروستیى میزۆپۆتامیا به‌رێوه‌چوو. ئه‌م كۆنگره‌یه رووداوێكى زانستى ته‌ندروستیه و تیایدا پزیشكانى كورد له‌سه‌رتاسه‌رى دونیا بانگهێشت ده‌كرێن بۆ كۆبوونه‌وه‌و پێشكه‌شكردنى دوایین زانیارى ده‌رباره‌ى زانستى پزیشكیى و زیاتر چه‌خت ده‌كرێته سه‌ر بوارى ته‌ندروستى له كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌مه ده‌رفه‌تێكیشه بۆ یه‌كتر بینین و یه‌كترناسینى پزیشكانى كورد‌و باسكردنى پرۆژه‌ى نوىَ و گۆرینه‌وه‌ى بیر‌ورا. كۆنگره‌ى یه‌كه‌م و دووه‌م له شارى دیاربه‌كر ئه‌نجامدرا. ئه‌مساڵیش سێیه‌م كۆنگره له شارى دهۆك سازدرا.
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆه كۆنگره‌و كۆبوونه‌وانه شتێكى یه‌كجار گرنگ و پێویسته‌و سه‌ره‌راى هه‌موو كه‌مووكوریه‌كان ده‌ستخۆشى له ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م رووداوه ده‌كه‌م، به‌لاَم ئه‌مه رێگر نیه له‌وه‌ى چه‌ند سه‌رنجێكى گشتى ده‌رباره‌ى كۆنگره‌كه بخه‌مه روو.
سه‌ره‌تا، من هه‌واڵه‌كه‌م پێنج رۆژ پێش ئه‌نجامدانى كۆنگره‌كه پێگه‌یشت ئه‌ویش له‌رێگه‌ى هه‌ڤاڵێكمه‌وه نه‌وه‌ك هیچ ده‌زگایه‌كى ره‌سمى حكومى یان ناحكومى ته‌ندروستیه‌وه. كاتێك له هه‌ندىَ له پزیشكانى تر‌ى شارى هه‌ولێرو سلێمانیشم پرسى ووتیان ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاریمان ده‌رباره‌ى ئه‌م كۆنگره پزیشكیه كوردیه نیه.
كاتێكیش چووم بۆكۆنگره‌كه بینیم له تێكراى شارى سلێمانى ته‌نها یه‌ك پزیشك و له شارى هه‌ولێریشه‌وه ته‌نها چوار پزیشك هاتوون بۆ به‌شداریكردن وزۆربه‌ى به‌شداربووان له شارى دهۆك و ده‌وروبه‌رى یانیش له ده‌ره‌وه‌ى كوردستانه‌وه هاتبوون.
ئه‌م دیارده‌یه وایكرد سه‌رجه‌م لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كان و تێكراى ئه‌و زانیاریه پزیشكیانه‌ى كه له‌وىَ پێشكه‌شكران تایبه‌ت بن به شارى دهۆك یانیش ده‌ره‌وه‌ى كوردستان . ئه‌وه‌ى سه‌رنجى منى راكێشا ئه‌وه بوو به‌رێز سه‌رۆكى كۆنگره له وته‌ى ده‌سپێكى كۆنگره‌دا فه‌رمووى: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه نمونه‌یه‌كى بچوككراوه‌ى كوردستانى گه‌وره‌یه. كه‌سه‌یرى وه‌زعه‌كه‌م كرد و به‌راووردم كرد له‌گه‌ڵ وته‌ى جه‌نابى سه‌رۆكى كۆنگره له دڵى خۆما وتم: گه‌لۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه نمونه‌ى كوردستانى گه‌وره‌ى داهاتوو بێت ئه‌وا كاره‌ساتێكى گه‌وره‌مان له‌پێشه. كوردستانێك كه نوێنه‌رى هیچ كام له شاره‌كانى گه‌رمیان و كه‌ركوك و سلێمانى و رانیه و قه‌لادزىَ و كۆیه‌و رواندز و سۆران و باڵه‌كایه‌تى و خۆشناوه‌تى و تێكراى شاره‌كانى تر‌ى تیا ئاماده نه‌بێت وجگه له ده‌ڤه‌رى بادینان تێكراى باشورى ولاَت به‌په‌راوێز بخات، كوردستانێكه من پێم وایه ده‌بىَ ئیش بۆ دروستنه‌بوونى بكه‌ین.
كاتێك ده‌رباره‌ى ئه‌م كه‌موكوریانه گله‌ییم ئاراسته‌ى رێكخه‌رانى كۆنگره‌كه كرد، وتیان ئێمه ماوه‌یه‌كى دوورودرێژ به‌ر له ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ئاگادار كردۆته‌وه‌و كۆنگره‌كه وێبسایتى تایبه‌تى بۆ كراوه‌ته‌وه‌و هه‌موو كه‌سێك ئازاد بووه له به‌شداریكردن. دواتر تێگه‌یشتم كه سه‌ندیكاى پزیشكان زۆر زوو به‌م كۆنگره‌یه‌ى زانیوه‌و له‌سه‌ره‌تا پێشنیار كراوه كۆنگره له شارى هه‌ولێر بكرێت به‌لاَم دواتر له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار ئه‌وان نه‌یانتوانیوه كۆنگره‌كه له هه‌ولێر بسازێنن. من هۆكارو ورده‌كاریه‌كانى ئه‌نجامنه‌دانى كۆنگره له شارى هه‌ولێر جێده‌هێڵم بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌م مه‌سه‌له‌یه، به‌لاَم هه‌رچۆنێك بێت و له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بێت سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌مته‌رخه‌م بووه له ئاگاداركردنه‌وه‌ى پزیشكان ده‌رباره‌ى رووداوێكى وه‌ها گرنگ.
ئه‌م رووداوه پێمان ده‌ڵێت هێشتا كێشه‌و ناكۆكیه‌كانى نێوان هێزه سیاسیه‌كانى كوردستان و شاره كوردیه‌كان بابه‌تێكى گه‌رمه، هه‌روه‌ها پێمان یێژێت سه‌ندیكاى پزیشكان به‌م هه‌موو ناته‌بایى و فه‌وزا وبێبه‌رنامه‌ییه‌ى كه هه‌یه‌تى ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و ده‌زگایه نیه كه له‌ئاست ویست و چاوه‌روانیه‌كانى پزیشكانى كوردستان بێت. سه‌ندیكایه‌ك له‌به‌ر هه‌ندێ حیساباتى لۆكاڵ وتاكره‌وانه رووداوێكى ئاوه‌ها گرنگ له پزیشكان و ئه‌ندامانى خۆى بشارێته‌وه چ سه‌ندیكایه‌كه‌و چۆن بتوانین ئومێدمان پێى هه‌بێت؟!
No comments:
Post a Comment