د. ره‌وشت ره‌شید
رۆژى یه‌كه‌مى جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ كه‌ناڵى سه‌ته‌لایتى هه‌ولێر وێنه‌ى چه‌ند نه‌خۆشێكى ده‌روونى له‌بنكه‌ى ئاسووده‌ى تایبه‌ت به نه‌خۆشیه ده‌روونیه درێژخایه‌نه‌كان بلاَوكرده‌وه كه گۆرانى ده‌ڵێن و هه‌ڵده‌په‌رن و دواتریش وێنه‌كان كه‌وتنه سه‌ر مۆبایل و به‌نێو خه‌ڵك بلاَوبوونه‌وه. دواى به‌دواداچوون، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشخانه ئاگادارى كردینه‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌م كه‌ناڵه‌و هیچ كه‌ناڵێكى تر نه‌دراوه وێنه‌ى نه‌خۆشه‌كان بگرێت و ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه ته‌نها چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بكه‌ن و ته‌نها وێنه‌ى یه‌كه‌ى ده‌روونى و شوێنى نه‌خۆشه‌كان بگیرێت.
سه‌ره‌تا كه‌مته‌رخه‌مى حكومه‌ت و نه‌خۆشخانه له دابین نه‌كردنى ئاسایش و چاودێریه‌كى گونجاو بۆ ئه‌م یه‌كه‌یه هه‌روه‌ها كه‌موكورى وخراپى خزمه‌تگوزارى ئه‌م بنكه‌یه هه‌ڵده‌گرم بۆ كاتێكى تر، به‌لاَم ده‌مه‌وێت قسه له‌سه‌ر ئه‌م كاره نا شایسته‌و نا مرۆیى و نا یاساییه‌ى سه‌ته‌لایتى هه‌ولێر بكه‌م كه به حیسابى خۆیان نه‌به‌ردیه‌كى گه‌وره‌یان تۆمار كردووه به‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى داماوى بێسه‌رپه‌رشت و دێوانه‌یان كردووه به بابه‌تى پێكه‌نین و وایانزانیوه كاتێك كه‌ناڵه‌كانى تر ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه له‌به‌ر بێ‌توانایى و بێئاگایی بووه، بۆیه خۆیان به سه‌رقافڵه‌و بوێروئازاد زانیوه‌و هاتون ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یان تۆمار كردووه.
دیاره كاتێك سه‌ته‌لایتى هه‌ولێر ئه‌م كاره ده‌كات، سىَ پێشێلكارى گه‌روه ئه‌نجام ده‌دات. یه‌كه‌میان پێشێلكارى یاسایی: به‌وه‌ى كه‌وا به‌بىَ ره‌زامه‌ندى نه‌خۆشخانه كه ده‌زگایه‌كى حكومیه وێنه‌ى نه‌خۆش ده‌گرێت، هه‌روه‌ها به‌بىَ ره‌زامه‌ندى نه‌خۆش و كه‌سوكاریان ئه‌م وێنانه بلاَو ده‌كاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندى نه‌خۆشه‌كانیشى وه‌رگرتبێت هه‌ر پێشێلكاریه، چونكه به‌پێى یاسا سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له بنكه‌ى ئاسوده‌ن به‌رپرس نین له هه‌ڵسوكه‌وت و بریاره‌كانیان بۆیه له‌رووى یاساییه‌وه قسه‌و راو بریاریان لێوه‌رناگیرێت.
دووه‌م پێشێلكارى ئینسانی و ویژدانیه به‌وه‌ى كه هاتوه موعانات و ئازار‌و نادروستیى كۆمه‌ڵێك كه‌سى بىَ سه‌رپه‌رشت ده‌كاته مادده‌ى پێكه‌نین و بلاَوى ده‌كاته‌وه بێئه‌وه‌ى حیساب بۆئه‌وه بكات ئاخۆ خزم و كه‌سى ئه‌و نه‌خۆشانه كاتێك ئه‌م وێنانه ده‌بینن توشى چ عه‌زابێكى ده‌روونى و عاتیفى ده‌بن و ئه‌وه له‌بیرده‌كات كه‌ئه‌م نه‌خۆشانه بۆیان هه‌یه چاك ببنه‌وه‌و بێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا به‌لاَم ئیدى ئه‌و كلیپانه‌ى جه‌نابیان بلاَویان كردۆته‌وه تاهه‌تایه وه‌كو په‌ڵه‌یه‌كى شه‌رم به‌نێوچاوانى ئه‌ونه‌خۆشانه‌وه ده‌بێت و كه‌رامه‌تیان بریندار ده‌كات.
سێیه‌م پێشێلكارى كه‌ناڵى سه‌ته‌لایتى هه‌ولێر ئه‌خلاقیه: به‌وه‌ى كه ئه‌مان هاتوونه‌ته شوێنێك و پێشێلى ئاداب وتایبه‌تمه‌ندیه‌كانى ئه‌و شوێنه‌یان كردووه، هه‌روه‌ها پێشێلى ئه‌خلاقیاتى رۆژنامه‌وانى وراگه‌یاندنیان كردووه به‌وه‌ى له‌جیاتى ئه‌وه‌ى بێن باسى كه‌موكوریه‌كان بكه‌ن و گله‌یى له‌به‌رپرسانى ئه‌م كه‌مووكوریانه بكه‌ن وفشار بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ چاكتركردنى باروودۆخه‌كه هاتوون گۆرانى به نه‌خۆشه‌كان ئه‌ڵێن وهه‌ڵیانده‌په‌رێنن، كه‌نازانم ئه‌گه‌ر جه‌نابیان مه‌به‌ستیان خزمه‌ت بووه ئه‌م گۆرانى ووتن وهه‌ڵپه‌راندنه چ خزمه‌تێكى مه‌سه‌له‌كه ده‌كات و چ په‌یامێكى ئیعلامى و ئینسانى و ئه‌خلاقى له‌هه‌ناویا هه‌ڵده‌گرێت؟
له‌كۆتایى به سه‌ته‌لایتى هه‌ولێر ده‌ڵێم : ئه‌گه‌ر پێتان وایه به‌م كاره‌تان خزمه‌تى نه‌خۆش و راستى و عه‌داله‌تتان كردووه ئه‌وه رێك پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌تان ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها پێیان ئه‌ڵێم به‌رێزان له‌جیاتى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشى بێده‌سه‌لاَت ریسوا بكه‌ن و تاهه‌تایه بیانكه‌ن به‌مادده‌ى پێكه‌نین و خزموكه‌س وخۆشه‌ویستانیان تووشى خه‌فه‌ت وئازار بكه‌ن، برۆن به‌رپرسان و حكومه‌ت شه‌رمه‌زاربكه‌ن و لێیان بپرسن ئاخۆ وه‌زعى ئه‌م نه‌خۆشانه‌و بارى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى له‌م ولاَته بۆ وایه؟. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ئازا‌و بوێرن برۆن وێنه‌ى به‌ندیخانه‌و گۆرستانه‌كانى شه‌رى ناوخۆ‌و گه‌نده‌ڵیه‌كانى حیزب و ڤیلاو باڵه‌خانه‌كانى به‌رپرسان و ناعه‌داله‌تى وناته‌باییه‌كانى نێو حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا بگرن كه رۆژانه خه‌ڵك باسیان ده‌كات و به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت و واز له‌م نه‌خۆشه داماوانه بێنن بابۆخۆیان به‌بێده‌نگى له‌نێو ئازاره‌كانیان بژین و ئێوه‌و حیزب وحكومه‌تیش سه‌لامه‌ت!!
No comments:
Post a Comment