د. ره‌وشت ره‌شید
كاتێك باسى سیسته‌مى ته‌ندروستى ده‌كرێت چه‌ند ره‌گه‌زێكى گرنگ دێنه‌پێشه‌وه كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌هاو شوێنگه‌ى خۆى هه‌یه‌و كاریگه‌رى تایبه‌تى هه‌یه له‌سه‌ر تێكراى سیسته‌مه‌كه. یه‌كێك له‌و ره‌گه‌زه گرنگانه بریتیه له (نه‌خۆش).
له‌نێو هاوكێشه ته‌ندروستیه‌كان نه‌خۆش نه‌ك هه‌ر ره‌گه‌زێكى گرنگه به‌ڵكو له‌راستیدا تێكراى سیسته‌مى ته‌ندروستى له‌پێناو (نه‌خۆش) و بۆخزمه‌ت ویارمه‌تى نه‌خۆش دامه‌زراوه، واته ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له‌نێو هاوكێشه‌كه بێنینه ده‌ره‌وه ئه‌وا تێكرِاى سیسته‌مى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى بێ‌مانا ده‌بێت وسه‌رجه‌م ره‌گه‌زه‌كانى تر به‌هایه‌كى ئه‌وتۆیان نامێنێت شایه‌نى باس بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى سوێندى پزیشكیى و ده‌ستورو یاسا وكتێبه پزیشكیه‌كان بكه‌ین ده‌بینین كه زۆربه‌ى به‌ندو بنه‌ماكانى ئه‌و تێكستانه له‌پێناو نه‌خۆش وبۆیارمه‌تى نه‌خۆشه. هه‌ربۆیه‌ش له‌سیسته‌مى ته‌ندروستى ولاَته پێشكه‌وتوه‌كان وله‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه یاسا‌و مافى مرۆڤ به‌رقه‌راره (نه‌خۆش) ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى گرنگیپێدان و ئیشكردنه‌و، هیچ پرۆسه‌یه‌كى پشكنین و چاره‌سه‌رى ئه‌نجام نادرێت ئه‌گه‌ر حیسابێكى وورد وگه‌وره بۆ نه‌خۆش وتێكراى لایه‌نه‌كانى ژیانى نه‌كرێـت.
ئێستا با زۆر به‌ساده‌یى بپرسین: له كوردستان نه‌خۆش له‌كوێى هاوكێشه‌كانه؟ تاچه‌ند له‌پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى و له سیسته‌مى پزیشكیدا حیسابى بۆده‌كرێت و وه‌كوره‌گه‌زێك چ به‌هاو ده‌سه‌لاَتێكى هه‌یه؟
كه‌سێك چاو به سیسته‌مى ته‌ندروستى كوردستان بگێرێت تێده‌گات له‌نێو ئه‌م سیسته‌مه‌دا نه‌خۆش كه‌مترین حیسابى بۆ ده‌كرێت و رۆڵى ئه‌و په‌راوێزترین رۆڵه.
له‌سیسته‌مى ته‌ندروستى كوردستان، له په‌یوه‌ندى دكتۆر‌و نه‌خۆشه‌وه بگره تا شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له سه‌نته‌ره‌كانى چاره‌سه‌رى و ته‌نانه‌ت له‌نێو یاسا‌و رێسا پزیشكى وگشتیه‌كانیش نه‌خۆش ره‌گه‌زێكى لاواز‌و ناسه‌ره‌كیه.
له‌كوردستان هه‌زاره‌ها نمونه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدایه كه تیایدا له‌كاتى چاره‌سه‌رى، نه‌خۆش وه‌ك ماكینه‌یه‌ك یان ئامێرێكى له‌كاركه‌وتوو سه‌یرى كراوه‌و له‌كاتى بریاردان یان پرسى پێنه‌كراوه یانیش راوبۆچوونه‌كانى پشتگوێخراون.
له پره‌سنییپه‌كانى كارى پزیشكیدا هاتووه كه پێش ئه‌نجامدانى هه‌ركارێك بۆ نه‌خۆش یان پێش نووسینى هه‌ر ده‌رمانێك ده‌بێت لایه‌نه باش و خراپه‌كانى ئه‌و پرۆسه‌یه یان ئه‌و ده‌رمانه بۆ نه‌خۆش باس بكرێت و دواتریش ره‌زامه‌ندى نه‌خۆش وه‌ربگیرێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى چاره‌سه‌ریه‌كه، هه‌ر كه‌سێكیش كار به‌م بنه‌مایه نه‌كات ئه‌وا زۆر به‌ساده‌یى له‌بنه‌ماو یاسا‌و ره‌وشتى پزیشكیى لایداوه.
له‌كوردستان رۆژانه هه‌زاره‌ها تاقیكردنه‌وه بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌زاره‌ها ده‌رمان ده‌نوسرێت و ده‌كرێت به گه‌رووى نه‌خۆش، چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌رى ئه‌نجام ده‌درێت بێئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى قوڵ بیر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى نه‌خۆش كرابێته‌وه‌و بێئه‌وه‌ى سروشتى نه‌خۆشیه‌كه و لایه‌نه باش و خراپه‌كانى پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ نه‌خۆشه‌كه باسكرابێت یانیش پرسێكى جیدى پێكرابێت ئاخۆ رازیه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆسه‌یه یان نا. ئه‌گه‌ر له‌باشترین حاڵه‌تیشدا نه‌خۆشه‌كه جورئه‌تى كرد‌و وتى ئه‌م پشكینینه زۆرى تێده‌چێت یان پرسى ئه‌م ده‌رمانه بۆچیه ئه‌وا یه‌كسه‌ر چاره‌سه‌ركاره‌كه( جا پزیشك بێت یان په‌رستار) پێیده‌ڵێت : تۆ له من باشتر ده‌زانى؟ ره‌نگه لێشى تووره‌بێت . بۆیه له‌زۆربه‌ى حاڵه‌ته‌كان نه‌خۆشه‌كه بێده‌نگ ده‌بێت و چاوه‌رێى ره‌حمه‌تى چاره‌سه‌ركارو و قه‌ده‌ر ده‌كات.
ئیدى وه‌ك ده‌بینین نه‌خۆش له‌نێو سیسته‌مێكى وه‌ها كه‌مترین به‌هاو نرخى هه‌یه‌و ره‌گه‌زێكه له‌جیاتى ئه‌وه‌ى تێكراى سیسته‌مه‌كه له‌خزمه‌تی دابێت، خۆى له‌خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى وده‌سه‌لاَتى كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌زى دیكه‌یه. له‌جیاتى ئه‌وه‌ى پزیشك و په‌رستار و نه‌خۆشخانه له‌خه‌مى ئه‌وه‌دابن نه‌خۆش رازیبكه‌ن ، به‌پێَچه‌وانه‌وه نه‌خۆش و كه‌سوكارى هه‌میشه ده‌ستیان به‌سه‌ر دڵیانه‌وه‌یه نه‌بادا پزیشك و په‌رستار و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له وشه‌یه‌ك یان هه‌ڵسوكه‌وتێك دڵیان بره‌نجێت و بتۆرێن.
ئه‌م هاوكێشه‌یه تاسه‌ر ئێسقان هاوكێشه‌یه‌كى نامرۆیى و ناهاوسه‌نگه و به‌بىَ گێرِانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى بۆ ئه‌م هاوكێشه‌یه و به‌بىَ گۆرینى عه‌قڵیه‌تى مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و به‌بىَ تێگه‌یشتن له به‌هاو مانا راسته‌قینه‌ییه‌كانى نه‌خۆش، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مومكین نیه بتوانین بیر له سیسته‌مێكى ته‌ندروستى مرۆڤدۆست و پێشكه‌وتوو و بكه‌ینه‌وه.
No comments:
Post a Comment