نیشتیمان پره له ئیمان
ره‌وشت ره‌شید
تۆش هێنده دلره‌ق مه‌به
به‌م سپێده‌ى جه‌نگه...
كه‌ى كاتى چاندنى ره‌یحانه؟!
* * *
منداڵیى توره‌گه‌یه‌كى پر له گریان بوو
له‌سه‌ر ده‌لاقه‌ى ماڵه له‌قور دروستكراوه‌كان
به‌جێمانهێشت
ره‌نگه تۆ ده‌لاقه‌ت نه‌بینیبێ
ده‌لاقه ره‌فه‌یه‌كى له‌قور دروستكراوى شه‌رمنه
قۆڵى كردووه به‌قۆڵى ڵه‌نجه‌ره‌یه‌كى مه‌لول
كتێب و
فانۆس و
چاوه‌روانیى تیا هه‌ڵده‌گیرىَ
هه‌ندێجاریش
لێیه‌وه سه‌یرى نه‌هاتنى هه‌تاهه‌تاییانه‌ى یار ده‌كه‌ین
* * *
به‌یانى برۆ بۆ سه‌یران
خه‌مى كه‌ست نه‌بێ
نیشتیمان پره له ڵاسه‌وان
پره له جامانه
پره له قاچاخچى
نیشتیمان پره له ئینتیما
به‌یانى له‌گه‌ڵ مناڵه‌كان برۆن بۆ گه‌شت
تێر تێر چیمه‌ن بخه‌نه گیرفانه‌كانى یه‌كترى
زه‌مبیلێك پركه‌ن له ترێ
تا ئێواره وێنه بگرن
نیشتیمان پره له وێنه
ڵره له ڵه‌رۆ
نیشتیمان پره له ڵه‌یكه‌ر
واز له‌نوسین بێنه هاورێ
نوسین موجازه‌فه‌یه‌كى بێمه‌عنایه
خه‌مت نه‌بێ
گه‌ر كه‌سیشمان له‌وێ نه‌بین
نیشتیمان پره له كتێب
پره له رۆژنامه
نیشتیمان پره له نوسه‌ر
* * *
زه‌روور نیه چیرۆكى دۆرانه‌كانمان بۆ یار بگێرینه‌وه
با یار به گوناهه‌كانمان نه‌زانێ
با یار نه‌زانێ سه‌ر به كام (شانه‌ى ) خیانه‌ت و
به‌رڵرسى كان (خانه‌ى) ته‌سلیم بوون و
ئه‌ندامى كام كه‌رتى جوودایى بووین
با شه‌رابمان بۆ تێكا یار
با یار رووتیمان ببینێ...
با یار مه‌ستیمان ببینێ...
با یار پیاوه‌تیمان ببینێ...
به‌لاَم زه‌روور نیه
چیرۆكى هه‌ره‌سه‌كانمان بۆ یار بگێرینه‌وه
با (كوردایه‌تیمان ) نه‌بینێ یار
* * *
منداڵیمان پر بوو له گریانى هه‌ڵگیراوى نێو ده‌لاقه‌كان
منداڵیمان جاده‌یه‌كى ئه‌رخه‌وانى بوو له‌نێوان
مه‌كته‌ب و سه‌رقه‌بران
سه‌رقه‌بران پره له رۆئیا
سه‌رقه‌برانى حیزب جیاواوه له سه‌رقه‌برانى عیشق
سه‌رقه‌برانى (شیرین) جیاوازه له سه‌رقه‌برانى (حهپسه‌خانى نه‌قیب)
سه‌رقه‌برانى شه‌هیدان جیاوازه له‌سه‌رقه‌برانى منداڵیى
سه‌رقه‌بران بۆ ئێمه شوێنى ماتماتانێ و
خواردنى میوه‌ى دزراوى باخه‌كان بوو
بۆ هه‌رزه‌كان شوێنى قومار و شه‌ره چه‌قۆو
بۆ گه‌ورانیش شوێنى ته‌لقین و
كۆتایی هاتنى دواهه‌مین رسته بوو له دواهه‌مین رۆمان‌دا
سه‌رقه‌برانى كورد پره له ئێوارانى پێنجشه‌ممه
پێنجشه‌ممانى ئێمه پره له سه‌رقه‌بران
ئه‌م ولاَته چ چیرۆكێكى عه‌جیبى هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رقه‌براندا!
* * *
منداڵیمان له‌نێوان مه‌كته‌ب و سه‌رقه‌بران به‌جێما
ئه‌رۆینه‌وه بۆ مه‌كته‌ب
ریز ریز داده‌نیشین و چاوه‌رێى مامۆستا ئه‌كه‌ین
ئه‌و مامۆستایه‌ى هه‌موو هه‌موو جارێ هه‌مان پرسیار دێنێته‌وه:
(هۆیه‌كانى ته‌نیایى بژمێره‌و به درێژیى باسى یه‌كێكیان بكه)
سبه‌ینێ ده‌سته‌یه‌ك ته‌له‌به‌ى ته‌مبه‌ڵین
مناڵیمان ئه‌یدا له زریكه‌ى گریان و
كه‌سێ.... میهره‌بانتر له‌و مامۆستا كراس كورتانه‌ى
عاشقیان ده‌بووین
كه‌سێ... میهره‌بانتر له یار
په‌نجه ئه‌نێ به برینى پیاوه‌تیمان
نیشتیمان پریه‌تى له حه‌یا
پراوپریه‌تى له شه‌ره‌ف
* * *
ئه‌رۆینه‌وه بۆ مه‌كته‌ب
رێره‌وه‌كانى پر ئه‌كه‌ین له ته‌ماشا
قه‌تیس قه‌تیس
ده‌روانینه چاوانى یه‌كترى و
ترسنۆكترینمان به‌وپه‌رى جورئه‌ته‌وه له‌سه‌ر ته‌خته ره‌شه‌كه ئه‌نوسێت:
(خۆشم ئه‌وێى ولاَته‌كه‌م)
كه‌سێ به نه‌شازى به‌دوایدا ده‌ڵێته‌وه:
(خۆشت ئه‌وێین ولاَته‌كه‌م)
كه‌س تاقه‌تى راستكردنه‌وه‌ى ئیملاى ئه‌م برینه‌ى نیه
نیشتیمان پره له هه‌ڵه‌ى ئیملایى
نیشتیمان پره له خۆشه‌ویستى
نیشتیمان پره له وه‌فا
* * *
به‌نیازم نامه‌یه‌كى دوورودرێژ بنوسم له‌سه‌ر پیربوونى تۆ له باخچه‌دا
له‌نێوان باخچه‌و پیربووندا بیركردنه‌وه‌یه‌كى جیدى هه‌یه له خۆكوشتن
له‌نێوان مه‌كته‌ب و سه‌رقه‌براندا مزگه‌وت هه‌یه
سبه‌ى عه‌سر ئه‌رۆین بۆ مزگه‌وت
گیرفانه‌كانمان پرِئه‌كه‌ین له ئایه‌ت و حه‌دیس
به‌رپشتێن ونێو دۆخین وشوێن قه‌له‌مى كورته‌ك و شه‌رواڵه‌كانمان
پر ئه‌كه‌ین له ده‌لیل
سبه‌ى عه‌سر ئه‌رۆین بۆ مزگه‌وت
دیواره‌كانى پرِ ئه‌كه‌ین له دروشم
به ته‌باشیر له‌سه‌ر ده‌رگاكانى ئه‌نوسین
ئیماندارین...
ده‌ستنوێژ هه‌ڵئه‌گرین...
ته‌سبیحات ئه‌كه‌ین و
له‌پشتى ڵیاوه‌كانه‌وه شانمان ئه‌نێین به‌شانى یه‌كترى و
دوعا ئه‌كه‌ین:
(حه‌شرمان له‌گه‌ڵ حه‌شرى یار بێ)
سبه‌ى عه‌سر له پشتى زاهیدانه‌وه
ده‌سته‌كانمان به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه:
یار غیره‌مان لێبكاو
له‌گه‌ڵ حۆریه‌كان ببێته شه‌رى
سبه‌ى عه‌سر
ده‌سته‌یه‌ك هه‌رزه‌ى ئیماندارین
له‌پشتى ئه‌ولیاكانه‌وه
سوژده ده‌به‌ین و ده‌پارێینه‌وه
یار بێته خه‌ونمانه‌وه‌و چل جار ماچمانكات
سبه‌ى عه‌سر
له ته‌كیه‌ى به‌رامبه‌ر باره‌گاى فلاَنه حیزب
به مه‌سحه‌فى شیعره‌وه
رێك وه‌ك دارى به ویقارى به‌ربارانێكى به‌هاریى
راده‌وه‌ستین و
به سیواكى به‌رباخه‌ڵى قه‌سیده‌یه‌كى خه نه‌یى
زاكیره‌ى كوردایه‌تیمان پاك ده‌كه‌ینه‌وه...
ئینجا دوو ره‌كعات نوێژى شوكرانه ده‌كه‌ین
سبه‌ى عه‌سر له‌وێین.. له مزگه‌وت
له‌چاوه‌روانى جه‌نه‌تول مه‌ئوا
خه‌یاڵمان لاى باخه‌ڵى یاره
حاجیه‌كان بۆنى شه‌هوه‌ت و بێنوێژیمان ده‌كه‌ن و
خۆیان و كه‌شیده‌كانیان
خۆیان و ته‌سبیحه‌كانى مه‌دینه
ده‌رمانده‌كه‌نه ده‌ره‌وه
ئه‌و منالاَنه‌ش ده‌رده‌كه‌ن
كه جزمى عه‌ممه‌یان ده‌رخه‌و
چاوه‌رێى خورماو شه‌ربه‌تن
سبه‌ى عه‌سر
له‌ده‌ره‌وه‌ى ماڵى خودا..
ده‌سته‌یه‌ك ئیماندارى فاشیلین
به‌ندێك جزمى عه‌ممه و
باوه‌شێك خه‌یاڵى قه‌ده‌غه‌ین
سبه‌ى عه‌سر
موبته‌لاین به خه‌فه‌تى یار
مه‌حرومین له ئاوى كه‌وسه‌ر
به‌لاَم...
نیشتیمان پره له ئیمان
نیشتیمان پره له مزگه‌وت
نیشتیمان پره له ئه‌لفو سه‌لاَت
2006
سوپاس بۆ ئەو هەموو جوانیە
ReplyDelete