رۆشنبیریى كوردى وپرسى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى سێوه‌كه‌ى نیوتن
د. ره‌وشت ره‌شید
-1-
مرۆڤ له قۆناغه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانى گه‌شه‌ى عه‌قڵ و هزردا فێرده‌بێت پرسیار بكات. یه‌كێك له مانا‌و مه‌به‌سته هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى پرسیاریش بریتیه له حه‌زى فێربوون و ئاشكراكردنى نادیار و نه‌زانراو. (ماسلۆ) له هیراركیه به‌ناوبانگه‌كه‌ى ده‌رباره‌ى ویست و حه‌زه‌كانى ئاده‌میزاد، حه‌زى فێربون و زانین ده‌كاته یه‌كێك له كۆڵه‌گه سه‌ره‌كیه‌كان و هه‌ر ئه‌و حه‌زه‌ش به پاڵنه‌رێكى سه‌ره‌كى داده‌نێت بۆ هه‌وڵدان و پرسیاركردنى به‌رده‌وامى مرۆڤ له وه‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ویسته مه‌عریفیه.
راسته مرۆڤ هه‌ر زوو ده‌ست ده‌كات به پرسیاركردن و هه‌موومان حه‌زى فێربوون و زانینى شته‌كانمان هه‌یه، به‌لاَم ئه‌و سیسته‌مه‌ى كه پرسیار له‌ناویدا كارده‌كات له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر‌و له رۆشنبیریه‌كه‌وه بۆ رۆشنبیریه‌كى تر جیاوازه‌و، تێكرِاى پرۆسه‌ى پرسیاركردن پرۆسه‌یه‌كى ئاڵۆز و پرِاوپرِ له وورده‌كاریه.
گرنگترین دوو چه‌مك كه په‌یوه‌ندیه‌كى یه‌كجار پته‌و و مه‌نهه‌جییان به پرۆسه‌ى پرسیاركردنه‌وه هه‌یه بریتین له ده‌رككردن ( Perception) و بیركردنه‌وه ( Thinking ) .
ئه‌گه‌رچى بۆچون و پێناسه‌ى جۆراوجۆر ده‌رباره‌ى ده‌رككردن ( ئیدراك) له‌ئارادان، به‌لاَم له گۆشه‌نیگاى زانستیه‌وه، ده‌رككردن بریتیه له پرۆسه‌ى وه‌ده‌ستهێنانى ئاگایى یان تێگه‌شیتن ده‌رباره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه مرۆڤ له‌رێگه‌ى هه‌سته‌كانه‌وه په‌یان پێده‌بات ( بیستن و بینین و تامكردن و بۆنكردن و ده‌ستلێدان). بێگومان له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌ریه‌ك له ئه‌زمونى رابردووى كه‌سه‌كان له‌گه‌ڵ شێوازى تێگه‌یشتن و ته‌فسیركردنى ئه‌و شته ده‌ركپێكراوه رۆڵى گرنگ ده‌بینن له به‌رێوه‌چونى پرۆسه‌ى ئیدراك. بۆنمونه كه‌سێك كه ئه‌زمونێكى پێشینه‌ى ده‌رباره‌ى تامێكى دیاریكراو نه‌بێت ناتوانێت ته‌فسیرێك یان باسكردنێكى دروست و گونجاوى ئه‌و تامه بكات. له‌به‌رامبه‌ریشدا: كه‌سێك كه تواناكانى تێگه‌یشتن و ته‌فسیركردنى له‌ئاستێكى ناكامڵ دابێت هه‌رگیز ناتوانێت گوزارشت له‌و هه‌ستانه بكات كه په‌یان پێده‌بات. واته ده‌توانین بڵێین ئه‌وه‌ى مرۆڤ ده‌ركى پێده‌كات بریتیه له ده‌ره‌نجامى كارلێكى نێوان ئه‌زمونى پێشینه و راڤه‌ركردنى بابه‌ته وه‌رگیراوه‌كه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م پێناسه‌یه‌ى ده‌رككردن به‌شێوه‌یه‌كى كرداى تر به‌كاربهێنین ده‌توانین بڵێین: به‌بىَ بوونى ئه‌زمونێكى پێشینه و توانایه‌كى باشى ته‌فسیركردن تاك ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كى دروست ده‌رك به‌وه بكات كه له‌ده‌وروبه‌رى رووده‌دات. به‌مه‌ش ناتوانێت ئه‌و شته هه‌ستپێكراو و وه‌رگیراوه ( فیزیكى بێت یان هزرى و سایكۆلۆجى ) به‌كاربهێنێت و له نێو پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه‌و ئاخاوتندا ته‌وزیفى بكات.
هه‌رچى بیركردنه‌وه‌شه ( Thinking ) : زۆر به ساده‌یى بریتیه له پرۆسه‌ى هه‌وڵدان بۆ تێگه‌شیتن له دونیا و شته‌كان. له رێگه‌ى بیركردنه‌وه‌وه ده‌توانین هۆكار بۆ رووداوه‌كان بدۆزینه‌وه‌و له ده‌وروبه‌ر تێبگه‌ین. هه‌رله‌رێگه‌ى بیركردنه‌وه‌وه ده‌توانین له كێشه‌و هاوكێشه جۆراوجۆره‌كان قوڵبینه‌وه‌و شیكاریان بكه‌ین و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه، دواتریش ده‌توانین برِیاریان له‌مه‌ر بده‌ین. ئه‌گه‌رچى خودى پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كى ئاڵۆزه‌و له چه‌ند ئاستێكى یه‌كجار ووردو هه‌ستیارى مێشكه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و چه‌ندین سه‌نته‌ر و خانه‌ى دیاریكراو له مێشك و چه‌ندین رژێن و ده‌ماره‌شانه‌و ده‌ماره‌گوێزه‌ره‌وه و مادده‌ى جۆراوجۆر تیایدا به‌شدار ده‌بێت. به‌لاَم به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌رووى تیۆریه‌وه دوو بنه‌ماى زۆر گرنگن پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه به‌رێوه‌ده‌به‌ن، یان ده‌توانین بڵێین تێكراى پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه پشت به دوو ستانده‌ر ده‌به‌ستێت: یه‌كه‌میان بریتیه له شیكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. دووه‌میشیان بریتیه له به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌و خستنه‌رووى ده‌ره‌نجام.ئه‌م دوو پرۆسه‌یه‌ش دیسان پشت ده‌به‌ستن به زانین و به‌و ژێرخان و خه‌زێنه مه‌عریفیه‌ى كه مرۆڤ به‌درێژاى ته‌مه‌ن و له‌ئه‌نجامى ئه‌زمونكردن و فێربوونه‌وه ده‌بێته خاوه‌نیان.ئیدى پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه له وه‌لاَمدانه‌وه‌ى مه‌ته‌ڵێكى ساده‌وه بگره تا شیكردنه‌وه‌و شیته‌ڵكردنى هاوكێشه‌و تیۆر‌و بیردۆزه ئاڵۆز‌و گه‌وره‌كان به پشتبه‌ستن به‌و دوو بنه‌مایه به‌رێوه‌ده‌چێت.
هیچ پرۆسه‌یه‌كى پرسیاركردن و وه‌لاَمدانه‌وه نیه به‌بىَ تێپه‌رِین به‌م دوو چه‌مكه (ئیدراك و بیركردنه‌وه) بتوانێت ناو له‌خۆى بنێت ته‌ندروست. دواجار هیچ سیسته‌مێكى ره‌خنه‌ییش نیه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیدراك و بیركردنه‌وه بتوانێت نه‌فه‌س بدات.

-2-
بێرنارد باروك كه سیاسه‌تمه‌دار و بزنیس مانێكى ئه‌مریكیه ده‌ڵێت: (ملیۆنه‌ها كه‌س كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى سێوه‌كه‌ى بینى، به‌لاَم ته‌نها نیوتن پرسى: بۆ!). ئه‌م رسته‌یه‌ى باروك دونیایه‌ك شتمان ده‌رباره‌ى پرسیار و بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ پێده‌ڵێت و به ووردبوونه‌وه‌ى لێى پرسیارێكى زۆر ساده‌و ئاماده دێت به خه‌یاڵمان: ئه‌رىَ به‌رِاست، بۆچى پێش نیوتن كه‌سێكى تر ئه‌م پرسیاره‌ى نه‌كرد؟
ره‌نگه یه‌كێك له وه‌لاَمه‌كان ئه‌وه‌بێـت كه پێش نیوتنیش له‌وانه‌یه كه‌سانێك ئه‌و پرسیاره‌یان كردبێت یان لانى كه‌م ئه‌و پرسیاره‌یان هاتبێت به خه‌یاڵ، به‌لاَم ره‌نگه تواناى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره‌و ووردبوونه‌وه‌و تێگه‌یشتن له وه‌لاَمه‌كانى ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌بووبێت.
له دۆخى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى سێوه‌كه‌ى نیوتن، ئێمه له‌به‌رده‌م بینراوێكداین ( سێوه‌كه) كه‌به‌به‌رچاومان به‌رده‌بێته‌وه‌و ئه‌م رووداوه وه‌كو زانیارى له‌رێگه‌ى هه‌ستى بینینه‌وه ده‌چێته نێو مێشكمانه‌وه، ئه‌م پرۆسه‌یه بریتیه له ئیدراك. ئنجا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى سێوه‌كه تێبگه‌ین ئه‌وا ده‌بێت به‌و پرسیاره ده‌ست پێبكه‌ین كه ئایا ئه‌م سێوه بۆ كه‌وته خواره‌وه؟ وه‌لاَمدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره پێویستى به به‌كارهێنانى هه‌ردوو بنه‌ماى (شیكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان) و (به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌و خستنه‌رووى ده‌ره‌نجام) هه‌یه. به‌واتایه‌كى دى ئه‌و ده‌مه‌ى برِیارده‌ده‌ین وه‌لاَمى ئه‌و پرسیاره بده‌ینه‌وه ئه‌وا پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه ده‌ستى پێكردووه. هه‌ربۆیه‌ش له‌پێشتردا وتم كه له‌ده‌ره‌وه‌ى ئیدراك و بیركردنه‌وه مه‌حاڵه بیر له سیسته‌مى پرسیار و وه‌لاَم بكه‌ینه‌وه.

-3-
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسیار ده‌بێت له‌وه ئاگاداربین كه دوو جۆر پرسیار یان دوو ئاستى پرسیارمان هه‌یه. یه‌كه‌میان ئه‌و ئاسته ساده‌یه‌یه كه تیایدا پرسیاركردن حه‌ز و هه‌وڵێكى ساده‌و سه‌ره‌تاییه بۆ زانینى زانیاریه‌كى ساده و به‌دیهى ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه نه‌زانراوه. نمونه‌ى ئه‌م ئاسته‌ى پرسیاركردنه له‌ژیانى رۆژانه‌و له‌نێو پرۆسه‌ى فێربونى ساده‌دا یه‌كجار زۆرن. پرسیاركردن له ناوى شته‌كان، پرسیاركردن ده‌رباره‌ى پارامیته‌ره‌كانى وه‌ك گه‌رمى و ساردى و به‌رزى و دوورى و ره‌نگ و تام و كێش و نرخ و ژماره و ماوه‌و ...هتد، هه‌موو ئه‌مانه نمونه‌ى ئاستى یه‌كه‌مى پرسیار یان جۆرى یه‌كه‌مى پرسیارن. ئه‌م ئاسته‌ى پرسیاركردن پێویستى به كه‌مترین بیركردنه‌وه‌و كه‌مترین ووزه‌ى عه‌قڵ و ئیدراك هه‌یه‌و له‌ئاستێكى زۆر ساده‌ى بیركدنه‌وه به‌رێوه‌ده‌چێت.
له ئاستى دووه‌مى دا، پرسیار هه‌ر به‌ته‌نها بریتی نیه له پرسینێكى ساده‌و، ته‌نها هه‌وڵدان نیه بۆ زانینى زانیاریه‌كى ئاماده‌و له‌به‌ربه‌رده‌ست، به‌ڵكو هه‌وڵدانه بۆ ووردبوونه‌وه‌و قوڵبوونه‌وه له ماهیه‌ت و هۆكارو پێكهاتى شته‌كان یان رووداوه‌كان. ئه‌م جۆره‌ى پرسیار له بنه‌ره‌تدا بریتى نیه له ته‌نها یه‌ك پرسیار به‌ڵكو خودى ئه‌م پرسیاره منداڵدانى چه‌ندین پرسیارى دیكه‌یه‌و له‌ناخیدا گه‌راى چه‌ندین پرسیارى دیكه‌ى هه‌ڵگرتووه. زۆرجاریش ئه‌م جۆره‌ى پرسیار له‌هه‌ناویا وه‌لاَمێك یان چه‌ند وه‌لاَمێكی هه‌ڵگرتووه‌و دوور نیه پرسیاره‌كه خۆى وه‌لاَمێكى پێشینه بێت بۆ پرسێك یان رووداوێك. ئه‌م جۆره‌ى پرسیار پرۆسه‌یه‌كى قوڵ و ئاڵۆزى ئیدراك و بیركردنه‌وه له پشتیه‌تى و به مه‌نزومه‌یه‌كى ووردى هه‌ڵسه‌نگاندن و تێفكرین تێده‌په‌رێت.
له‌رووداوى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى سێوه‌كه‌ى نیوتن، پرسیاركردن له ئاستى یه‌كه‌مدا بریتیه له پرسیاركردنێكى ساده ده‌رباره‌ى ته‌نێك كه له به‌رزاییه‌كه‌وه كه‌وتۆته خواره‌وه، ره‌نگه پرسیاركردن بێت له كێشى سێوه‌كه، ره‌نگى سێوه‌كه، تامى سێوه‌كه...هتد. به‌لاَم له ئاستى دووه‌میدا كه نیوتن كردى، ووردبوونه‌وه‌و پرسیاركردنه له هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌و خودى پرسیاره‌كه‌ش هه‌وڵێكه بۆ گوتنى رایه‌ك ده‌رباره‌ى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه.
ئه‌م ئاسته‌ى دووه‌مى پرسیاركردنه راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به عه‌قڵ و پرۆسه‌ى بیركردنه‌وه‌و زانینه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش لیڤى شتراوس ده‌ڵێت : عه‌قڵى زانستى ئه‌وه‌نده وه‌لاَمى راست ناخاته روو ئه‌وه‌نده‌ى پرسیارى راست ده‌خاته روو.

-4-
گوتمان كه پرسیارپه‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وى به تێگه‌یشتن و بیركرنه‌وه‌وه هه‌یه، به‌و پێیه ده‌توانین له‌گه‌ڵ باسكردنى ئه‌و دوو ئاسته‌ى پرسیار، دوو ئاستى جیاوازى بیركردنه‌وه‌ش له‌یه‌كترى جیابكه‌ینه‌وه: بیركردنه‌وه‌یه‌كى ساده، كه ئاستێكى ساده‌ى پرسیاركردن تێرى ده‌كات و پێویستى به پرسیارى تر و وه‌لاَمى تر نیه. ئه‌م ئاسته‌ى پرسیار‌و بیركردنه‌وه‌یه تارادده‌یه‌ك ئاساییه له قۆناغێكى سه‌ره‌تایى و له‌دوتوێى پرسین ده‌رباره‌ى هه‌ندىَ راستى حاشا هه‌ڵنه‌گرو هه‌ندىَ زانیارى رۆژانه پیاده بكرىَ. به‌لاَم كاتێك پرۆسه‌ى پرسیار و بیركردنه‌وه ده‌چێته قۆناغێكى ئاڵۆزتر و ووردترو كاتێك عه‌قڵ داواى به‌ڵگه‌و ته‌فسیر ده‌كات، ناكرىَ له‌م ئاسته‌ى بیركردنه‌وه چه‌ق ببه‌ستین و نه‌په‌رِینه‌وه بۆ ئاستى دووه‌م.
ئاستى دووه‌مى بیركردنه‌وه كه له ته‌ماسێكى به‌رده‌وام و راسته‌وانه‌دایه له‌گه‌ڵ ئاستى دووه‌مى پرسیاركردن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به پرسیار‌و وه‌لاَمى ساویلكه‌و سه‌ره‌تایى تینوێتى ناشكێت. ئاستى دووه‌مى بیركردنه‌وه ئاستێكه، پرسیارى ساده‌و، عه‌قڵى ساده‌و، ته‌فسیرى ساده‌ى تێپه‌رِاندوه‌و به‌ته‌ریبى له‌گه‌ڵ ئاسته بالاَكانى رامان و تێفكرین رێده‌كات. به‌مانایه‌كى ساده‌تر ده‌توانین بڵێین، له‌پشت هه‌موو پرسیارێكى ساده‌و ساویلكه‌دا به‌جۆرێك له جۆره‌كان عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌یه‌كى ساده‌و ساویلكه ئاماده‌یه‌و، له‌پشت هه‌موو پرسیارێكى قوڵ و جیدیش، له‌پشت هه‌موو پرسیارێك له ئاستى بالاَدا، پرۆسه‌یه‌كى قوڵ و ئاستبه‌رزى بیركردنه‌وه ئاماده‌گى هه‌یه.
ئه‌م بۆچونه ووته‌یه‌كى به‌ناوبانگى رۆماننوسى میسرى نه‌جیب مه‌حفوزمان دێنێته‌وه یاد كه ده‌ڵێت: ( مرۆڤى زیره‌ك به وه‌لاَمه‌كانى ده‌ناسرێته‌وه به‌لاَم مرۆڤى بلیمه‌ت به پرسیاره‌كانى).

-5-
ئێستا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ له رۆشنبیریى و شه‌قامى كوردى رووده‌دات له دووتوێى نمونه‌كه‌ى نیوتن جێبه‌جىَ بكه‌ین، ده‌توانین بڵێین به‌شى هه‌ره گه‌وره‌ى پانتایى رۆشنبیریى كوردى له ئاستى یه‌كه‌م و ئاستى هه‌ره ساده‌ى پرسیار‌و بیركردنه‌وه دایه. ووردتر بڵێین به‌شێكى زۆر فراوانى عه‌قَلى كوردى تائێستاش سه‌رقاڵى پرسیاركردنێكى یه‌كجار ساده‌و رووكه‌شیانه‌یه ده‌رباره‌ى كه‌وتنى سێوه‌كه. بۆنمونه به‌شێكى زۆرى پرسیاره‌كان بریتین له‌وه‌ى كه ( ئاخۆ ئه‌وه چى بوو كه‌وت؟) یان ( ئه‌وه كامه سێ‌و بوو كه‌وت؟ ئه‌ى ره‌نگى چۆن بوو؟ ) یانیش (سێوه‌كه به‌ته‌نیا كه‌وت یان سێوى تریشى له‌گه‌ڵدابوو؟ ئه‌ى كامه‌یان پێشتر كه‌وت؟). واته پرسیاركردن له‌مرۆى رۆشنبیرى كوردى پرسیاركردنه له ره‌نگ و تام و شێوه‌و ته‌مه‌ن و پێشینه‌یى سێوه‌كه نه‌وه‌ك هۆكارى كه‌وتن و كۆمه‌ڵێك پرسیارى دیكه‌ى جیدى په‌یوه‌ندیدار به پرۆسه‌ى كه‌وتنى سێوه‌كه.
به‌شێكى هه‌ره گه‌وره‌ى رۆشنبیریى كوردى تائێستاش له پرسیاره‌كانیدا سه‌رقاڵى یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى هه‌ندىَ زانیارى ساده‌و به‌دیهیه، كه له قۆناغى ئێستادا نه‌ده‌توانێت هاوته‌ریبى رۆشنبیرى جیهانى و خه‌مه ئینسانى و گه‌ردوونیه‌كان برِوات و، نه ده‌شتوانێت شتێك بخاته نێو ئه‌و خه‌زێنه گه‌وره‌یه‌ى كه پێیده‌وترێت شارستانیه‌تى مرۆڤایه‌تى.
به ووردبوونه‌وه له‌و نه‌زیفى بلاَوكراوه‌و له‌و كه‌رنه‌ڤاڵى میدیاى كوردیه، به پیاچوونه‌وه به‌و هه‌موو چاوپێكه‌وتن و دیدار‌و هه‌ڤپه‌یڤینه ئه‌ده‌بى و رۆشنبیرى و هونه‌رى و سیاسیه و به هه‌ڵسه‌نگاندنى ئاستى گوتن و خستنه‌روو تیایدا تێده‌گه‌ین كه ئاستى پرسیاركردن له‌نێو مێنتالیتى كوردى له‌چ هه‌ژاریه‌كى كوشنده‌دا ده‌ژى و عه‌قلى كوردى چه‌نده نامۆیه به ئاسۆكانى مه‌عریفه‌و لۆجیك و چه‌نده‌ش ته‌باو ئاشنایه به جاده‌كانى جه‌هل و نه‌زانین.
له‌نێو ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه سیاسی و ئه‌خلاقیه چاره‌نووسسازه‌ى ئه‌مرۆ له كوردستان و له ناوچه‌كه له‌ئارادایه، له‌نێو ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى و ناكۆكیه گه‌ورانه‌ى كه حیزب و كیانى سیاسى و شه‌قامى كوردى تیایدا ده‌ژى، تۆ بێیت بپرسیت ئاخۆ سه‌رۆكى حیزب یان سه‌رۆكى هه‌رێم هانده‌رى كامه تیمى تۆپى پێیه یان سه‌رۆكى ولاَت حه‌ز له‌كام خواردن ده‌كات و تازه‌ترین نوكته‌ى چیه، یانیش له باشترین حاڵه‌تدا بپرسیت ئاخۆ كامه حیزب كۆنگره‌ى زیاترى كردووه‌و كامه كیان گۆرانیبێژى زیاترى له‌گه‌ڵدایه؟ له‌نێو ئه‌و هه‌موو هه‌ژاریه‌ى به‌رهه‌م و فیكرى كوردیه، له‌نێو ئه‌و هه‌مو كه‌مته‌رخه‌مى و ئیشكالیات و ناته‌باییه‌ى عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌و داهێنانه‌ى نێو رۆشنبیریى كوردیه بێیت و پرسیاره سه‌ره‌كیه‌كانت ئه‌وه بن ئاخۆ یه‌كه‌م رۆمانى كوردى ئه‌حمه‌د موختار جاف نوسیویه‌تى یان عه‌ره‌بى شه‌مۆ؟ یان ئایا فلانه نوسه‌ر عه‌رزه‌ی وه‌رگرتوه یان نا؟ یانیش ئایا فیساره شاعیر چه‌ند دۆست و دڵدارى هه‌یه‌و به‌ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كىَ قسه‌ده‌كات؟ ئه‌م دابه‌زینه له‌ئاستى پرسیاركردن، ئه‌م خۆدزینه‌وه‌یه یان ئه‌و ده‌رك نه‌كردنه به‌و هه‌موو كێشه‌و دۆزه گرنگ و هه‌ستیارانه‌و خۆسه‌رقاڵكردن به‌م به‌تاڵى و به‌م رووكه‌شیه‌وه پێمانده‌ڵێت كه سیسته‌مى پرسیاركردن له به‌شێكى فراوانى رۆشنبیریى كوردى له چ ئاستێكى نزم و سه‌ره‌تایى دایه‌و تێكراى مه‌نزومه‌ى عه‌قڵى كوردى سه‌ر به چ هه‌ژاریه‌كى كوشنده‌یه!

-6-
به‌لاَم ئه‌مه تێكرِاى وێنه‌كه نیه. له‌ته‌ك ئه‌م ئاسته نزم و ساویلكه‌یه له پرسیار و بیركردنه‌وه، پانتاییه‌كى زۆر بچوكى رۆشنبیریى كوردى له‌ئاستێكى دیكه‌ى بالاَى بیركردنه‌وه‌و تێفكریندایه.ئه‌م پانتاییه بچوكه له ده‌ره‌وه‌ى دیواره ئه‌ستورو به‌رزه‌كانى ئه‌و مه‌مله‌كه‌تى جه‌هله كارى رۆشنگه‌ریانه‌ى خۆى ده‌كات. من به‌لامه‌وه گرنگ نیه ئه‌و ره‌وته نوێگه‌ره له چ ساڵێك و له چ شوێنێك و له كام گۆڤار‌و بلاَوكراوه‌ى كوردى ده‌ستى پێكردووه. به‌لاشمه‌وه گرنگ نیه چه‌ند گۆڤار‌و چه‌ند رۆمان و چه‌ند دیوانى بلاَوكردۆته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش سه‌رچاوه‌ى ماددى و په‌وه‌ندى كۆمه‌لاَیه‌تى و رابردووى سیاسى نوێنه‌رانى ئه‌م ره‌وته رۆشنفكره جێى بایه‌خ و گرنگیپێدانى من نین. به‌لامه‌وه گرنگ نیه ئاخۆ ئه‌م به‌رێزانه پێشمه‌رگایه‌تیان كردووه یان نا، رێكخستنى نهێنى بوون یان نا، له هاوكارى و ره‌نگین و ئه‌لعیراق نوسینیان بلاَوكردۆته‌وه یان نا، هیچ كامێك له‌م پرسیارانه من سه‌رقاڵ ناكات, ئه‌م پرسیارانه جێده‌هێلم بۆ ئه‌وانه‌ى ناتوانن ئاستى یه‌كه‌مى پرسیار تێپه‌رێنن و ئه‌وانه‌ى هێشتا خه‌ریكى پرسیاركردنن له ره‌نگى سێوه‌كه‌ى نیوتن. ئه‌وه‌ى لاى من گرنگه ئه‌وه‌یه پانتاییه‌كى رووناك هه‌یه له‌نێو تاریكستانه‌كانى رۆشنبیرى كوردى. له‌و شوێنه‌دا كه فیكر و عه‌قڵ له گه‌وره‌ترین ئه‌زمه‌دان، ئه‌و بیرده‌كاته‌وه‌و پرسیار ده‌كات، پرسیار له‌هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى سێوه‌كه، پرسیار له ئه‌گه‌رى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى ملیۆنه‌ها سێوى تر له شوێن و زه‌مه‌نى جیاوازدا.
ئه‌م پانتاییه بچوكه رووناكه‌ى نێو رۆشنبیریى كوردى ئاستى یه‌كه‌م و سه‌ره‌تایى پرسیارى تێپه‌راندووه‌و ئیش له‌نێو كایه جیدى و هه‌ستیاره‌كانى ژیانى كوردى و داهێنانى ئه‌ده‌بى و فیكرى ده‌كات. ئه‌م ره‌وته به پرسیاركردن له ره‌هه‌نده‌كانى رۆشنبیریى و سیاسه‌ت و سیایكۆلۆژیاو سۆسیۆلۆژیاى ژیانى كوردى ده‌ستى پێكردووه‌و به تێپه‌رین به‌نێو په‌یوه‌ندیه گه‌ردوونیه‌كانى فیكر‌و مه‌عریفه به‌رده‌وام خه‌ریكى پرسیارى قوڵتر‌و بیركردنه‌وه‌ى جیدى تر‌و داهێنانى بالاَتره.
ئه‌م ره‌وته روناكه كورِى هیچ جوگرافیایه‌ك و پیاوى هیچ ده‌سته‌یه‌ك و ئه‌سیرى هیچ ئایدیۆلۆژیایه‌كى دۆگمایى نیه. ئه‌م ره‌وته له‌نێو وێرانیه‌كانى ولاَت سه‌ریهه‌ڵداو شایه‌تى یه‌كه‌ى یه‌كه‌ى شۆرش و هه‌ره‌س و سه‌ركه‌وتن و شكست و دۆران و خیانه‌ته‌كانى ئه‌م میلله‌ته‌یه. ئه‌م ره‌وته پێیه‌كى له نیشتیمانه‌و پێیه‌كه‌ى تر‌ى له تاراوگه، ته‌ریب و ئاشنا به ره‌خنه‌ى سه‌رده‌م و به ره‌وته فیكریه جیهانیه هه‌نووكه‌ییه‌كان بیرده‌كاته‌وه‌و پرسیارى شێرپه‌نجه‌یى ده‌خاته نێو جه‌سته‌ى رۆشنبیریى كوردیه‌وه.
دواجار، له‌گه‌ڵ دروستبون و گه‌شه‌كردنى ئه‌م نوخبه‌یه نه‌وه‌ك هه‌ربه‌ته‌نها پرسیار ده‌چێته ئاستێكى تر‌و بیركردنه‌وه ده‌په‌رێته‌وه قۆناغێكى تر، به‌ڵكو ئیدى زۆر به‌ئاسانى سنووره‌كانى نێوان پاكى و گه‌نده‌ڵى، قوڵى و رووكه‌شیى، جوانى و ناشیرینى، سنوره‌كانى نێوان جه‌هل و زانینمان بۆ جیاده‌كرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئاشنابونیشمان به‌و ره‌وته روناكه، ئیدى ئاشناین به شێوازێكى جیاوازى پرسیار‌و بیركردنه‌وه، كه ده‌كرىَ ناوى بنێین شێوازى پرسیاركردنى نیوتن له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى سێوه‌كه.

No comments:
Post a Comment