دارا دوو دارى دى... دوو دارى دوور دوور
د . ره‌وشت ره‌شید
-1-
یه‌كێك له‌و یادگاریانه‌ى كه ره‌نگه هیچ منداڵێكى كورد له‌بیرى نه‌كات یه‌كه‌مین رۆژانى چونه مه‌كته‌به كه تیایدا یه‌كه‌مین ئه‌لف و بێى خوێندنه‌وه‌و نوسین فێربووین . ئیدى ئه‌و رۆژانه به سه‌رما و گه‌رماكانى، به گریان و پێكه‌نینه‌كانى، به سه‌رجه‌م خۆشى و ناخۆشیه‌كانیه‌وه بوون به به‌شێك له یاده‌وه‌رى ئێمه.
-2-
كاتێك بیرى منداڵى و رۆژانى یه‌كه‌مى چوونه مه‌كته‌ب ده‌كه‌ومه‌وه ناتوانم بیرى ئه‌و (دار) و ( دارا) یه‌ش نه‌كه‌ومه‌وه كه له‌و رۆژانه‌دا و تاهه‌تایه بوون به یه‌كه‌مین دوو وشه كه فێرى بووم و یه‌كه‌مین دوو یه‌كه‌ى مه‌عریفى له یاده‌وه‌رى مندا.هه‌ركاتێك سه‌یرى كتێبى ئه‌لف و بێى ئه‌مین باڵدار ده‌كه‌م و چاوم به‌و (دار)ه مه‌زنه‌و به (دارا) ده‌كه‌وێت ، زارا و زریزه‌و مه‌ل و ماتانىَ و نه‌سرین و شوشه‌ى شیر و هه‌ڵماتێنى ره‌نگاو ره‌نگ و ده‌فته‌رى ئیملا و چه‌ماوه‌ى داخراو و (زۆرباشه ئافه‌رین) و (پشوو به ووریا به)و دونیایه‌ك ره‌نگ و ئاسمانێك ووشه و رسته و گوزاره‌ى نازكم دێته‌وه یاد. به‌لاَم هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و داره جوانه‌ى (دارا) دارێكى دیكه‌ى دڵره‌ق و تورِه‌شم دێته‌وه یاد كه به‌ده‌ستى هه‌ندىَ له مامۆستاكانمه‌وه مۆرِه‌یان لێده‌كردم و ده‌یانترساندم.
-3-
له ته‌ك ئه‌و داره سه‌وزه‌ى كه (دارا) له لاپه‌رِه‌ى یه‌كه‌مى كتێبى ئه‌لف و بێى كوردیدا ده‌ستى بۆ درێژ ده‌كرد ، دارێكى دى هاته
یاده‌وه‌رى ئێمه‌ى منداڵ، ئه‌ویش ئه‌و داره بێرِه‌حمه بوو كه مامۆستاكان پێیانه‌وه لێیانده‌داین. ئیدى له‌وێوه چیدى (دار) به ته‌نها (دار) ى دارا نه‌بوو، چیدى ئه‌و داره دوور دووره نه‌بو كه نازىَ و نه‌وزاد له‌ژێریه‌و ماتانێیان ده‌كرد، چیدى به ته‌نها ئه‌و داره‌ش نه‌بوو كه ئازاد به‌سه‌ریه‌وه سێوى بۆ نه‌سرین تورِ ده‌دایه خوارىَ. ئیدى دار ماناى تر‌ى خسته یاده‌وه‌رى ئێمه. له‌وێوه به‌دوا له‌گه‌ڵ ناوى (دار) دا وێنه‌ى مامۆستا عه‌زیز و مامۆستا شه‌ریف و مامۆستا خالید و مامۆستا هادى ده‌هاته به‌رچاومان كه به دارێكه‌وه لاى ره‌حله‌ى یه‌كه‌م یان لاى ته‌خته ره‌شه‌كه وه‌ستاوه‌و به تورِه‌ییه‌وه هاوار ده‌كات: ده‌سته‌كانت بكه‌ره‌وه و چوار دارى قایمى لێده‌داین.
-4-
ئه‌گه‌ر ده‌ستمان نه‌كردبایه‌وه به دار ئه‌یاندا له سه‌رمان یان سه‌رى په‌نجه‌كانمان. ئه‌گه‌ر له‌كاتى لێدانیش ده‌ستمان لابردبایه دارى زیاترمان ئه‌خوارد یان به رۆخى داره‌كه لێمان ئه‌درا. جارى وا هه‌بوو هه‌موومان به ریز سه‌رو چوار دارمان ئه‌خوارد. قوتابى هه‌بوو بۆئه‌وه‌ى چێژى دارلێدانه‌كه لاى مامۆستا یان قوتابیه‌كانى دى كه‌م بكاته‌وه واى نیشان ئه‌دا كه بێباكه له‌و دارلێدانه‌و بێده‌نگ ده‌ستى ئه‌كرده‌وه‌و لێدانه‌كه‌ى خۆى ئه‌خوارد. هه‌شمانبوو هه‌ر كه داره‌كه‌ى ئه‌بینى زیرِه‌ى ئه‌كرد و به‌درێژایى دارلێدانه‌كه ئه‌گریاو ئه‌پارِایه‌وه. ئه‌مانه ئه‌و یادگاریانه‌ن كه (دار) ئه‌یخاته‌وه بیرمان.
-5-
داره‌كان جۆراوجۆر بوون. دار هه‌بوو لوس، دار هه‌بوو گرىَ گرىَ. دار هه‌بوو كورت و دار هه‌بوو درێژ. دار هه‌بوو ووشك و زۆرجار له‌كاتى لێداندا ده‌شكا، داریش هه‌بوو ته‌رِ و پێمانده‌گوت (شوارِك)، ئه‌مه‌یان ترسناكترین جۆرى دار بوو، چونكه نه ده‌شكا، نه ده‌پچرِا و نه ماندوو ده‌بوو.
-6-
ئیدى له رۆژانه‌دا كه بۆ فێربوون ده‌چوینه مه‌كته‌ب. (دار) له‌ته‌ك ماناى فێربوون، له ته‌ك ئه‌وه‌ى كه ئاماژه‌یه‌كى جوانى مه‌عریفى بوو، چه‌ندین ماناى دیكه‌ى ترس ئامێز و تۆقێنه‌رى خسته یاده‌وه‌رى ئێمه‌وه.
-7-
كه گه‌وره بووین، له‌نێوان (دار) ه‌كه‌ى (دارا) و دارى لێدانى ده‌ستى مامۆستاكان چه‌ندین جۆرى دیكه‌ى دارمان ناسى: داره‌كه‌ى ئاده‌م و حه‌وا، دارى سیواك و دارى توو، دارى جۆلانىَ و دارى مێو، دارى گوێز و ئه‌و داره‌ى له‌ژێریه‌وه له‌گه‌ڵ یار دانیشتین، دارى سه‌رقه‌بران و دارى تابوت و دارى له‌سێداره‌دان، دارى ده‌ستى ئینزیبات و دارى ده‌ستى دادوه‌ر و دارى سوتاوى نێو دارستانه‌كان.
-8-
له‌گه‌ڵ گه‌روه‌بوونى فه‌رهه‌نگى ناوه‌كانى (دار)، له‌گه‌ڵ فراوانبوون وئاڵۆزبوونى ماناكانى دار، ئاڵۆزى دونیا و دڵره‌قى ئینسان و گه‌وره‌بونى بێره‌حمانه‌ى خۆمان بۆ ئاشكرا بوو. ئیدى تێگه‌یشتین ( دار) چیدى ئه‌و بونه‌وه‌ره بێگوناهه نیه كه نازىَ و نه‌سرین و نه‌وزاد له سێبه‌ریا ئاماژه بۆ دارا و زه‌ینه‌ب و ئازاد ئه‌كه‌ن و بانگیان ئه‌كه‌ن بۆ ماتانىَ بۆ خواردنه‌وه‌ى شوشه‌یه‌ك شیر و گوێگرتن له بلوێر.
-9-
خۆزگه له‌گه‌ڵ (دارا) دا له دوورى دووره‌وه دارمان ده‌بینى و هه‌ر له‌و دووره‌شه‌وه دارمان ده‌ناسى.

No comments:
Post a Comment