د. رەوشت رەشید
چەند رۆژێك لەمەوبەر لەشاری هەولێر ئافرەتێكی قەڵەو دەروات بۆ نەخۆشخانەی لەدایكبوون بەپزیشكەكە دەڵێت ئازارێكی زۆرم هەیەو وادەی منداڵبوونمە. پزیشكەكەش دوای پشكنین، داوای سۆنەرو پشكنینی تاقیگەیی پێشووتر لە نەخۆشەكە دەكات بۆئەوەی دڵنیابێت كە دووگیانەو بزانێت وادەی دووگیانیەكەی چەندە، بەڵام نەخۆشەكە دەڵێت سۆنەرو پشكنینەكانم لەماڵەوە بەجێهێشتوە. كاتێكیش دەیانەوێت بینێرن بۆ سۆنەری نەخۆشخانە دەبینن پزیشكی سۆنەر لەوێ نیە چونكە لە سەعات 1 ی نیوەرۆ تا 9 شەو سۆنەر لە نەخۆشخانەی لەدایكبوون ناكرێت. لەم بەینەشدا ژنەكە هەر هاوار دەكات و دەڵێت فریام كەون . بۆیە پزیشكەكە بەمەبەستی یارمەتیدان نەخۆشەكە دەنێرێت بۆ ژووری لەدایكبوون بۆئەوەی لەوێ پشكنینی زیاتری بۆبكرێت و ئەگەر پێویستی بە شتێك هەبێت بۆی بكەن. لەوێ ئامێرێك دەخەنە سەر سكی نەخۆشەكە بۆئەوەی لێدانی دڵی كۆرپەڵەكە بدۆزنەوە، لەبەر هەرهۆیەك بێت دەگەنە ئەو دەرەنجامەی كە بەڵێ گوێیان لە لێدانی دڵی منداڵەكەیە
.
لەبواری پزیشكیی ئافرەتان یاسایەك هەیە دەڵێت ئەگەر ژنێك دوو منداڵی بە نەشتەرگەری بوو دەبێت ئەوانیتریشی بەنەشتەرگەری ببێت. بۆیە كە دەبینن ژنەكە شوێنی چوار نەشتەرگەری تری پێشینە بەسكیەوەیەتی، یەكسەر بریار دەدەن كەنەشەتەرگەری بۆ بكەن، بەڵام كە دەیكەنەوە دەبینن هیچ كۆرپەڵەیەك لەسكی ژنەكەدا نیە ودوای گەرانێكی زۆر نەمندال و نە وێڵاش و نەهیچ ئاماژەیەكی دووگیانی نادۆزنەوە، بۆیە دایدەخەنەوەو بەژنەكە دەڵێن ببورە خانم.. دووگیان نەبوویت.! بەڵام كەسوكاری نەخۆشەكە داوای منداڵە وەهمیەكە دەكەن و دەڵێن منداڵەكەمان دزراوە

لەراستیدا لەزانستی پزیشكیی حاڵەتێكمان هەیە پێیدەڵێن دووگیانی درۆزنانە . لەم حاڵەتەدا ئافرەتەكە زۆربەی نیشانەكانی دووگیانی دەبێت تەنانەت سكیشی گەورەدەبێت و ئازای منداڵبوونیشی دەبێت، بەڵام هەموو ئەمانە نیشانەی دەروونین و لەراستیدا هیچ كۆرپەڵەیەك لەسكی ژنەكە نیە. واپێدەچێت ئەم ژنەی باسمان كرد ئەم حاڵەتەی هەبووبێت و بەشێكی كەمتەرخەمی دەكەوێتە ئەستۆی خانەوادەی نەخۆشەكە كە كەسێكی شارەزاو زیرەكیان لەگەڵ نەخۆشەكە نەناردووە بۆ نەخۆشخانەو كاتێكیش رەزامەندی نەشتەرگەرییان پیشانداوە ئاماژەیان بەوە نەكردووە كە ئەم ئافرەتە دووگیان نیە یان لانیكەم دڵنیا نین لەوەی كەدوو گیان بێت.
بەڵام كەمتەرخەمی و نەزانینی خانەوادەی نەخۆشەكە بیانوو نین بۆئەوەی ئاماژە بە كەمتەرخەمی بەشێك لەپزیشكان ونارێكی سیستەمی تەندروستی نەكەین و چەند پرسیارێكی جیدی نەكەین

سەرەتا چۆن دەبێت پسپۆرانی ئافرەتان و لەدایكبوون شارەزای دیاردەیەكی وەها نەبن و چۆن دەبێت حاڵەتێكی وەهایان بەسەردا تێپەرێت؟ ئایا هەر ئافرەتێكی سك گەورە چوو بۆنەخۆشخانەی لەدایكبوون و وتی دووگیانم و ئازارم هەیە دەبێت بیدەنە بەر نەشتەر و سكی بكەنەوە؟ ئایا هیچ پێوەرێك نیە بۆ جیاكردنەوەی كەسانی دووگیان؟ ئەگەر هەیە بۆ بەكارنەهێنراوە؟
یەكێك لە گلەیییەكانی پزیشكان ئەوەیە كە سەریان زۆرقاڵ بووەو هەر ئەو رۆژە 16 نەشتەرگی منداڵبوونیان ئەنجامداوە. لێرەدا پرسیارێكی تر ئەوەیە چۆن دەبێت ستافێك لەماوەی چەند سەعاتێكدا لە یەك هۆڵی نەشتەرگەری 16 نەشتەرگەری ئەنجام بدات؟ بێگومان ئەم ستافە لەم حاڵەتەدا تووشی هیلاكبوون و نەمانی تەركیز دەبێـت و دوور نیە چەندین هەڵە ئەنجام بدات كە ئەمەی باسمان كرد یەكێكیانە

پرسیارێكی تر ئەوەیە چۆن دەبێت نەخۆشخانەیەكی گەورەو گرنگی وەك نەخۆشخانەی منداڵان و لەدایكبوون لەسەعات 1ی نیوەرۆ تا 9ی شەو سۆنەرو پزیشكی ئێشكگری سۆنەری نەبێت؟ كارەساتێكی گەورە نیە لەهەزارەی سێیەم و لەوڵاتێك كە لافی پێشكەوتن لێدەدات لەنەخۆشخانەی لەدایكبوونی پایتەختەكەی لە1ی نیوەرۆ تا 9ی شەو سۆنەر نەبێت؟

ئەم چیرۆكە پێماندەڵێت كە سیستەمی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان لەچ هەژاری و ئاڵۆزی و فەوزایەكی كوشندە دەژی و دووبارەبوونەوەی ئەم رووداوانە متمانەی خەڵك بە پزیشكان و بە دامودەزگا تەندروستیە كوردیەكان كەمترو كەمتر دەكات.
dastakant xosh ... babateky jwana.
ReplyDelete